هه‌وڵ هه يه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق

لێژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، “هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عێراق له‌ناو په‌رله‌مان له‌ئارادایه‌‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران كراوه‌، بۆئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قه‌كان پێكبهێندرێن و بكرێت به‌ پڕۆژه‌ یاسا، تاوه‌كو له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت”.

عه‌باس سروت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ سایتی “مه‌علومه‌”ی راگه‌یاند، “پێكهێنانی فه‌رمانده‌ییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڕیارێكی ئه‌مه‌ریكی بوو، له‌كاتێكدا له‌ سیسته‌مه‌ جیهانییه‌كاندا وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆنترۆڵی ئاسایشی ناوخۆی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و فه‌رمانده‌یی فه‌یله‌قه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگرین، له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگاكان و سنووره‌كانی وڵات بڵاوده‌كرێنه‌وه‌فه‌رمانده‌یه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی پشێوی له‌ دۆخی وڵات و پیاده‌كردن و فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڕه‌مه‌كی و نه‌بوونی به‌رپرسیارێتی”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “جووڵه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییانه‌ و هه‌نگاونان به‌ره‌و سیسته‌می فه‌یله‌قه‌كان له‌ناو په‌رله‌مانتاران له‌ئارادایه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو كردووه‌‌”.
ش.ك

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *