پۆلیس شەش تۆمەتباری دەستگیر كرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری به‌ ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد: له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامده‌درێت، له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.

ئاماژه‌ی به‌وشداوه‌ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ژماره‌یان شه‌ش كه‌سه ‌و به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (15ی‌ جه‌وازات‌، 21ی‌ هاتوچۆ، 24ی‌ مانه‌وه‌ی‌ بێگانه‌كان‌و 432 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌) له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رپێچی‌‌و تاوانی‌ جۆراوجۆر داواكراوبون.

ئاشكراشیكرد، پاش ده‌ستگیركردنیان په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان كراوه‌ته‌وه‌و روبه‌روی‌ یاساو دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *