مووچەكەیان بەتەواوی و بەبێ پاشەكەوت پێدەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: ئەو كەمئەندامانەی سەنگەر كە رێژەی كەمئەندامییەكەیان (100%)ە، لەهەفتەی داهاتوەوە مووچەكەیان رێكدەكەینەوەو لەمانگی داهاتووشەوە بەبێ پاشەكەوت مووچەیان پێدەدرێت.

(فەتحولڵا سوسێی) جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی پێشمەرگەو كەمئەندامانی سەنگەر لەوەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: پڕۆسەی پشكنین بۆ كەمئەندامانی سەنگەر بەردەوامەو تائێستا نزیكەی (6800) كەس پشكنینان بۆ كراوەو نزیكەی (2) هەزاریان ماوە.

وتیشی: ئەگەر لەم هەفتەیەدا ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی نوسراوەكەمان بداتەوە، لەم هەفتەیە ئەنجامی ئەوانە رادەگەیەنین كە پشكنینیان بۆ كراوەو لەكۆی ئەو (6800) كەمئەندامەی سەنگەر، (35%) یان دەرنەچوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ئەو نوسراوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، ئەوانەی دەردەچن لە لێژنەی پشكنین، هاوشێوەی وەزارەتی پێشمەرگە پاشەكەوت لەمووچەكەیان دەكرێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی پێشمەرگەو كەمئەندامانی سەنگەر بۆ ئێس ئێن ئێن وتی: ئەو كەمئەندامانەی سەنگەر كە رێژەی كەمئەندامییەكەیان (100%) ە، واتە دوو ئەندامی جەستە (دوو چاو، دوو دەست، دوو قاچ) یان لەدەستداوە، مووچەكەیان بەتەواوی و بەبێ پاشەكەوت پێدەدرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *