كەشناسی هەرێم هۆشداری شەپۆلێكی دیكەی باران بارین دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، بە پاڵپشت بەو زانیارییانەی لە راپۆرتی پێشتر بڵاومان كردبۆوەوە، پێشبینی دەكرێت باران بارین ئەمڕۆ بەردەوامی هەبێت كە لە هەندێك كاتدا بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە پارێزگای دهۆك و پارێزگای سلێمانی و باكوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پلەكانی گەرما نزك دەبێتەوە، لە رۆژی یەك شەممە بارانێكی مام ناوەند دەبێت تا ئێوارە، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورە و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەكاتەكانی شەودا.
ئاشكراشیدەكات، كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە نامێنێت بەشێوەیەكی كاتی لە رۆژی دووشەممەوە، ئەگەری شەپۆلێكی تری باران بارین هەیە لە رۆژی چوارشەمەوە.

48125585_1232509616899060_8131835209864708096_n

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *