تره‌مپ: خۆپیشانده‌ران له‌ فه‌ڕه‌نسا هوتافی ‘تره‌مپمان ده‌وێت’ ده‌ڵێنه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا سازده‌كرێن باسی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی لێی كشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیهانی به‌رامبه‌ر گۆڕانی كه‌ش وهه‌واری كردووه‌ته‌ ئامانج و، رایگه‌یاند: “رێككه‌وتننامه‌كه‌ له‌ پاریس به‌كه‌ڵك نه‌هات”.

له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر، تره‌مپ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان و پشێوی باڵاده‌سته‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ پاریس به‌ كه‌ڵك نه‌هات و، له‌ هه‌موو شوێنێكی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان و پشێوی هه‌یه‌ و، رایگه‌یاند: “مرۆڤه‌كان ناخوازن به‌ناوی پاراستنی ژینگه‌وه‌ پاره‌ی زۆر بده‌ن به‌ وڵاتانی سێهه‌می جیهان. هوتافی ‘تره‌مپمان ده‌وێت’ ده‌ڵێنه‌وه‌. فه‌ڕه‌نسام خۆشده‌وێت”.

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *