هێلەک زەردەکان بەرەو دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا خۆپیشاندانیان دەست پێکرد

سەدان هێلەک زەرد کە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا خۆپیشاندان دەکەن، دەستیان بە ريپێوان بەرەو دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرد.

خۆپیشاندەران لە ناوەندی برۆکسل کە ئارتس-لۆی کۆبوونەوە و دەستیان بەريپێوان بەرەو ناوچەی شومان کرد کە هەریەک لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەورووپای لێیە.

لەنزیک باڵەخانەی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، هێلەک زەردەکان و هێزەکانی پۆلیس بەرەوڕووی یەکتربوونەوە.

هێزەکانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنیی توندیان لە ناوچەکە گرتەبەر و ئەو کۆڵانانەیان داخستووە کە دەکەونە نزیک دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا.

هاوکات هەریەک لە وێستگەی شەمەندەفەری پارک و تونێلی رایەرز سێنتەر، داخراون.

بابەتی دواتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *