مەكگۆرك كاتی كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا ئاشكرا كرد

برێت مه‌كگۆرك له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دوا.

برێت مه‌كگۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هێشتا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامن له‌ دژی داعش و بوونی داعشیشیان بۆ له‌سه‌دا یه‌ك كه‌مكردۆته‌وه‌. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی دوای به‌ ته‌واوی پاككردنه‌وه‌ی سووریاش له‌ داعش به‌رده‌وامی بده‌ن به‌ پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كان.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیش كه‌ داخۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڕابەرایەتی ئه‌مریكا كه‌ی له‌ سووریا ده‌كشێته‌وه‌، مه‌كگۆرك گوتی: “له‌ خاڵێكداین كه‌ (ده‌بێت) له‌وه‌ دڵنیا بین هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن. ئامانجی سه‌ربازی شكستهێنانی یه‌كجاره‌كییه‌ به‌ داعش و ناكرێت دوای ساڵانێك شتێك بزانی و ئه‌وان له‌ رووی فیزیكییه‌وه‌ شكست پێبێنی و بڕۆی. ده‌بێت دڵنیا بیت له‌ دامه‌زراندنی هێزە ئه‌منییەکانی ناوخۆ له‌ پێناو پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان”.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆچی له‌ناوچوونی داعش ئه‌وه‌نده‌ زۆری خایاند كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی بچووكدایه‌، مه‌كگۆرك باسی له‌وه‌ كرد كه‌ چه‌كدارانی داعش پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو له‌خۆیان ده‌به‌ستن و له‌ زۆر شوێن بۆمبیان داناوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ شه‌ڕه‌كه‌ سه‌خت بووه‌ و زۆری خایاندووه‌.

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *