مەولود چاوش ئۆغڵۆى وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند:” ئۆپەراسیۆنی سەربازی وڵاتەكەی لە شەنگال بەردەوام دەبێت”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری توركیا لە شەنگال مادامێك كە گرووپە تیرۆرییەكان لەوێ هەبن؛ درێژەی دەبێت.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی هەینی لە بانگهێشتی (فاتح یەڵدز) باڵیۆزی توركیا لە بەغدا لە ناڕەزایەتی بە پێشێلكردنی بەردەوامی هەرێمی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەنقەرەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، باڵیۆزی توركیا لە بەغدا بانگهێشت كردووەو ناڕەزایەتی خۆی بە پێشێلكردنی بەردەوامی هەرێمی ئاسمانی عێراق لەلایەن توركیاوە بە ناوبراو ڕاگەیاندووە.
ش.ك