سوپای تورکیا ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات

له‌ ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییه‌كاندا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی گارە و خواكورك لە سنوری هەرێمی کوردستان، حه‌وت گەریلا کوژران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ رۆژی ١٦ی كانوونی یه‌كه‌م سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی گارە و خواكورك لە سنوری هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.

سوپای تورکیا ئاشکرایدەکات، له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، حه‌وت گەریلا کوژراون كه‌ سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كاریی بوون بۆ په‌لاماردانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *