روحانی سەردانی توركیا دەكات

بڕیارە حەسەن ڕوحانی سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببێتەوە و تاوتوێی پەیوەدنیەکانیان بکەن.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە سبەی پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەم کۆبوونەوەی پێنجەمی ئەنجوومەنی هاریکاری تورکیا و ئێران بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکە ئەو کۆبونەوەیە لە سەر ئاستی باڵا و بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو “لە کۆبونەوەکەدا پەیوەدنیەکانی هەردوو وڵات لەسەرجەم ئاستەکاندا تاوتوێ دەکرێن”.

ئەو کۆبونەوەیە کە دۆخێکدایە کە ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم چەندین گۆڕانکاریدایە و پێشتریش سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی هێڕشکردنە سەر خۆرهەڵاتی فوراتی کردووە.

دوای ئەوەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند ئەوە ەیەکەم کۆبونەوەی سەرۆکی ئەو ولاتەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا.

بابەتی دواتر

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم.. بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *