ئەردۆغان و ترەمپ رێكەوتن

مارک کمیت جێگری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەردۆغان، ترەمپی رازیکردووە کە لە هەموو پلانەکانی ئەمریکا لە سوریا هەماهەنگی و پەیوەندی دوورمەودا هەبێت لە نێوان واشنتن و ئەنقەرە، و پشتیوانی ئەمریکا لە یەپەگە کاتی و تاکتیکی بووە.

کیمیت لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە، رایگەیاند، “ئەردۆغان، لەبارەی گشت پلانەکانی پەیوەندیدار بە سوریا، ترەمپ-ی قایل کردووە بەوەی کە دەبێت پەیوەندی دوور مەودا لەگەڵ تورکیا لەبەرچاو بگیرێت”.

راشیگەیاندووە، “(تورکەکان) لە زۆر شەڕ و پێکدادان ھاوشانی ئێمە شەڕیان کرد، پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا بە بەراورد لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، زۆر گرنگترە، پێموایە بڕیاری ترەمپ لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا زۆر زیرەکانەیە، تورکیا بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە بەدەستھێنانەوەی تورکیا”.

روونیشکردووە، وەک ئەمریکا قبوڵی ئەوە دەکەن کە یەپەگە لە باکووری سوریا پەیوەندی بە پەکەکە ھەیە و جەختیشی لەوە کردەوە کە پشتیوانی ئەمریکا لەم رێکخراوە کاتی و تاکتیکی بووه‌.

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی عبداللە وەرتی، وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *