بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك 3 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە 5 هاووڵاتی بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 6ی بەرەبەیان، بەهۆی ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆر نیسان ئاڵتیما لەسەر رێگای دەربەندیخان-كەلار لە نزیك گوندی سەید مەحمود پێنج هاووڵاتی بوونە قوربانی.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشكراشیدەكات، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 2 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئاڕاستەی ڕۆیشتنی ئۆتۆمبیلەكە بە ئاڕاستەی (دەربەندیخان بۆ كەلار) بووە و هۆكاری ڕوداوەكەش پابەندنەبوونی شۆفێر بووە بەیاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆ و خێرایی زیاد بووە و كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەكەی لەدەست داوە.
48420514_1843664132369864_2532314564557537280_n

48390884_1843664215703189_2103553313747238912_n (1)

48376851_1843664295703181_7789212938379722752_n (1)

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی عبداللە وەرتی، وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *