ژمارەی قوربانیانی تسۆنامییەکەی ئیندۆنیزیا لە زیادبووندایە

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ تسونامییه‌كه‌ی گه‌رووی سوندا له‌ ئیندۆنێزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 281 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

گوته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته‌كانی ئه‌و وڵاته‌، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ تسونامییه‌كه‌ی نێوان دوورگەی سومەترا و دوورگه‌ی جاوا له‌ گه‌رووی سوندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 281 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و هه‌زار و 16 كه‌سیش بریندارن.

نوگرۆهۆ رایگه‌یاندووه‌، به‌ هۆی تسونامییه‌كه‌وه‌ 57 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، به‌ هۆی به‌رده‌وامیی جموجۆڵی گڕكانی كاراكاتوا، هۆشداری دراوه‌ له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری روودانی تسونامییه‌كی دیكه‌دا

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *