ئه‌ردۆغان: چوونى توركيا بۆ سووريا له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئازادييه‌ بۆ برايانى عه‌ره‌ب و كورد

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، “چوونى توركيا بۆ سووريا له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئازادييه‌ بۆ برايانى عه‌ره‌ب و كورد له‌وێ”.

ئه‌ردۆغان گوتيشى: “پرسى سووريا پرسى ئازادى و يه‌كپارچه‌يى خاكه‌كه‌يه‌تى. نه‌ك پرسى عه‌ره‌ب و كورد و توركمان ، هه‌روه‌ها گوتى: “توركمانى سووريا براى ئێمه‌ن و سه‌لامه‌تى و سه‌قامگيرى ئه‌وان پرسى ئێمه‌يه .. وتيشى له‌ باره‌ى كورديشه‌وه‌ گوتى: “توركيا رێگه‌ نادات كوردانى سووريا له‌ ژێر چه‌پۆكى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ى تيرۆريست بن”.

سه‌رۆكى توركيا له‌ باره‌ى عه‌فرين و جه‌رابلوسيشه‌وه‌ گوتى: “له‌ ميانى هه‌ردوو ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فورات و چڵه‌ زه‌يتوون، ئۆقره‌يى و سه‌قامگيريمان بۆ عه‌فرين و جه‌رابلووس گێڕاوه‌ته‌وه‌ و سووريشين له‌سه‌ر پاككردنى شنگال له تيرۆريستان بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ سه‌قامگير بێت”.
ش.ك

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *