‌هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە سوریا

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌ له‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پردێكی‌ بۆردوومانكرد كه‌ رژێمی‌ سوریا سه‌رقاڵی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ بوو.

میدیا ناوخۆییه‌كانی‌ سوریا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا پردی‌ حلبیه‌ وزلبیه‌یان له‌ سوریا بۆردوومان كرد.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و پرده‌ هه‌ردوو به‌ری‌ رووباری‌ فوڕات له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌لكبری‌ ریفی‌ رۆژئاوای‌ دێره‌لزوور له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ كه‌ رژێمی‌ سوریا سه‌رقاڵی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ بوو.

پێگه‌ی‌ “دێرئه‌لزور 24″، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاوكات فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆردوومانی‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی‌ نه‌وتیان له‌ ناوچه‌ی‌ ئه‌لكبری‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ سوپای‌ سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ ریفی‌ رۆژئاوای‌ دێره‌لزوور له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا كردووه‌.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *