ئەردۆغان بینایی یڵدرمی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید كرد

سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئازاری 2019 له‌ گشت شار و شارۆچكه‌كانی تورکیا ناساند

سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم-ی وەک كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ ناساند.

ئه‌ردۆغان له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا كاندیده‌كانی پارته‌كه‌ی ناساند كه‌ به‌شێك له‌ كاندیدانی سه‌ر به‌ بازنه‌ی ئیستانبوڵ به‌مجۆره‌ن:

حه‌سه‌ن ته‌حسین ئوستا له‌ گازی ئۆسمان پاشا، بونیامین ده‌میر له‌ گونگۆره‌ن، ئۆزگول ئۆزكان یاڤوز له‌ كادیكۆی، مه‌ولود ئۆزته‌كین له‌ كاغتهانه‌، ئه‌بوبه‌كر تاشیوره‌ك له‌ كارتاڵ و ته‌مه‌ل كاراده‌نیزیش له‌ كوچوكچه‌كمه‌جه‌، مەسعوود ئونار بۆ شارۆچکەی چەتالجە، ئەحمەد پۆیراز بۆ چەکمەککۆی، مەھمەت تەوفیق گۆکسو بۆ ئەسانلار، عەزمی ئەکینجی بۆ ئەسانیورت، دەنیز کۆکەن بۆ ئەیوب سوڵتان، ئەرگون توران بۆ فاتیح، ئاتیلا ئایدنه‌ر بۆ شارۆچکەی بایرامپاشا، موراد ئایدن بۆ به‌یكۆز، موسته‌فا نه‌جاتی ئشك بۆ به‌یلیكدوزو، حه‌یده‌ر عه‌لی یڵدز بۆ بێیئۆغڵو، مه‌ولود ئویساڵ بۆ بویوكچه‌كمه‌جه‌، ئاک پارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، لوقمان چاغرجی بۆ شارۆچکەی باغجلار، ھاکان بەھادر بۆ باخچەلی ئێولار، محەمەد ئومور بۆ باکرکۆی، یاسین کارتئۆغڵو بۆ بەشاکشەھیر.

هاوكات ئاك پارتی ئۆزه‌له‌م ڤوڕاڵ-ی بۆ شارۆچکەی ئادالار، ئه‌حمه‌د هاشم باڵتاجی بۆ ئارناڤوتكۆی، ئیسماعیل ئه‌رده‌م-ی بۆ ئاتاشه‌هیر، ئیبراهیم ئوڵوسۆی بۆ ئاڤجڵار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كاندید كرد.

بابەتی دواتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی راگەیاند

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی راگەیاند، كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه‌ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا. بێوه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *