پلەكانی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ ژێر سفری‌ سه‌دی‌ دابه‌زیون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ نزمترین پله‌ی‌ گه‌رمی تۆماركراوی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018ی‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌، له‌ گوندی كانی ماسی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك و قه‌زای‌ چۆمانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر پله‌ی گه‌رما دوو پله‌ ژێر سفر تۆماركراوه‌ و له‌ سیده‌كان یه‌ك پله‌ ژێر سفر تۆمار كراوه‌.

30122018749135469_1249427128540642_6704685583916072960_n

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *