12 ساڵ‌ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێن دا تێدەپەڕێت

لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆداو 12 ساڵ پێش ئێستا كە رێكەوتی‌ یەكەم رۆژی‌ جەژنی‌ قوربانی‌ دەكرد، سەدام حسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق لەسێدارە دراو كۆتای بە ڕژێمەكەی هات.

سەدام حسێن سەرۆكی ڕژێمی پێشووتری عیراق لەڕێكەوتی 13/12/2003 لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركراو رووبەڕووی دادگا كرایەوە، سەدام لە دادگادا دەیان تۆمەتی بەسەردا ساغبوونەوە، كە بەرامبەر گەلانی عیراق ئەنجامیدابوون، لە دۆسیەی كوشتنی هاوڵاتیانی دوجەیل سەدام حسێن بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

سەدام حسێن لەكاتژمێر 6:10 خولەكی ڕۆژی شەممە 30/12/2006 كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا لە شاری بەغداد لەسێدارەدرا.

سەدام حسێن لەدایكبووی 28/4/1937 لە گوندی عۆجە لە شاری تكریت، لە 1979ەوە حوكمی عیراقی گرتەدەست تا ئەو كاتەی كۆتایی بە رژێمەكەی هات لە ساڵی 2003 لەلایەن ئەمریكاوە.

لە 1980دا و تەنها ساڵێك دوای‌ هاتنە دەسەڵاتی‌ شەڕی‌ لەگەڵ‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران دەستپێكرد كە ماوەی‌ هەشت ساڵ‌ بەردەوام بوو، دواتر لە 1990دا وڵاتی‌ كوەیتی‌ داگیر كرد، لە بەرامبەردا ئەمریكا هاوپەیمانییەكی‌ نێودەوڵەتی‌ لە دژ دروست كرد و لە 1991دا سوپای‌ عیراقی‌ لە كوەیت دەركرد و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانیشەوە ئابڵوقەی‌ ئابووری‌ بەسەر عیراقدا سەپێنرا كە ماوەی‌ 13 ساڵ‌ بەردەوام بوو.

لە 15ی‌ ئۆكتۆبەری‌ 1995دا ویلایەتی‌ سەدام حسێن بۆ ماوەی‌ حەوت ساڵ‌ درێژكرایەوە، لە 15ی‌ ئۆكتۆبەری‌ 2002دا بۆ حەوت ساڵی‌ تر ماوەی‌ سەرۆكایەتییەكەی‌ درێژكرایەوە، لە 17ی‌ ئازاری‌ 2003دا جۆرج بوشی‌ كوڕ سەرۆكی‌ ئەو كاتی‌ ئەمریكا 48 سەعات مۆڵەتی‌ دا بە سەدام تا دەسەڵات بەجێبێڵێت و بچێتە وڵاتێكی‌ تر، بەڵام سەدام ئەو ئاگاداركردنەوەیەی‌ رەتكردەوە و هێزەكانی‌ ئەمریكا و بەریتانیا هاتنە عیراق

سەدام حسێن هێنرا كە بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ حوكمی عێراقی كرد، چەندین تاوانی دژی گەلی كورد ئەنجام دا هەر لە كیمیابارانكردن و ئەنفالكردنی كورد، گەوترەنی تاوانی كیمبارانكردنی هەڵەبجە بوو كە لەماوەی یەك خولەكدا پێنج هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.

لە 2003/12/13 دا، لەدوای‌ خۆحەشاردان بۆ ماوەی‌ نزیكەی‌ هەشت مانگ سەدام حسێن لەلایەن هێزێكی‌ تایبەتی‌ ئەمریكاوە لەگوندێكی‌ ناوچەی‌ تكریت دەستگیركرا و رووبەڕوی‌ دادگا كرایەوەو لەئەنجامدا لەكاتژمێر 6:10 خولەكی ڕۆژی شەممە 30/12/2006 لە شاری بەغداد لەسێدارە درا.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *