وەزیری پەروەردەی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی باسی لێوە دەكرێت، كە برا گەورەی وەزیری پەروەردە پەیوەندی بە ریزەكانی داعشەوە كردووە، وەزیری پەروەردە بە نوسراوێك دەستلەكاردەكێشێتەوە.

شەیما حەیالی وەزیری پەروەردەی حكومەتی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەژێر هەڕەشە و گوڕەشە، دانیشتوانی موسڵی ناچاركردبوو لە فەرمانگە مەدەنییەكانی تایبەت بە خۆی لە شارەكە دایمەزراندبوو، كار بكەن، براكەی منیش یەكێك بوو لەو كەسانەی كە لە پێش و دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ لە فەرمانگەكانی داعشدا كاری كردبوو.

وتیشی، داعش، براكەی من و ژمارەیەكی دیكەی ناچاركردبوو بە جۆرێك لێدوان بدەن كە لەگەڵ هێزە پوچەڵ و ناڕەواكانیدا بگونجێت، بەڵام براكەم چەكی بۆ داعش هەڵنەگرتووەو لە كوشتنی هیچ عێراقییەك یارمەتی داعشی نەداوە.

شەیما حەیالی ئاشكراشیدەكات، بە هەموو لایەكی رایدەگەیەنم نامەی دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش بە سەرۆكوەزیران دەكەم و لە بەردەم خوا و گەلدا خۆم بێ بەری دەكەم لەو تیرۆریست و تاوانبارانەی دەستیان لە رشتنی خوێنی عێراقییەكاندا ھەبووە.

بابەتی دواتر

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی “بەرپرسارێتی سەرجەم موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكان دەگرینە ئەستۆ”

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند،”بەرپرسارێتی سەرجەم موچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكان دەگرینە ئەستۆ”. وه‌زاره‌تی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *