ترەمپ شێوازی كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ به‌هێواشی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا ده‌كێشێته‌وه‌ و ستایشی‌ ئه‌و هێزانه‌شی‌ له‌ شه‌ڕ دژی‌ رێكخراوی‌ داعش كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر نووسی‌: “كاتێك ده‌سه‌ڵاتم گرته‌ده‌ست، له‌ سوریا ئاژاوه‌ و پێشوی‌ بوو، داعش ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ ئه‌و وڵاته‌دا گرتبوو”.

تره‌مپ ده‌ڵێت: ” ئه‌وه‌ی‌ من له‌ سوریا ئه‌نجامم دا، هه‌ركه‌سێكی‌ تر بیكردایه‌ نازناوی‌ پاڵه‌وانی‌ نه‌ته‌وه‌ییان پێده‌دا”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، وتیشی‌: “هاوكات له‌گه‌ڵ‌ راوه‌دوونانی‌ پاشماوه‌كانی‌ داعش، سه‌ربازه‌كانمان به‌ هێواشی‌ ده‌گێڕینه‌وه‌ بۆ وڵات تا له‌گه‌ڵ‌ كه‌سوكاریاندا بن”.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا یه‌كێكه‌ له‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ كاتی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *