رێبوار تاڵەبانی: دەركردنی سزا لەدژم بە ئامانجكردنی سیاسییە

دوای ئه‌وه‌ی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاشكرای كرد ، بۆ دوور خستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت واژوو كۆده‌كه‌نه‌وه‌ ، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رایده‌گه‌ینێت ، هەڵەی نایاساییە و دەركردنی سزاش لەدژی من بە ئامانجكردنی سیاسییە.

(رێبوار تاڵەبانی) سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە وەكالەت رایگەیاند : یەكشەممەی رابردوو 30-12-2018 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆبوونەوەیەكی راوێژكارییان ئەنجامداوە بۆ دوورخستنەوەم لە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، 10 ئەندامیش واژۆیان لەسەر كردووە كە دووانیان سەربە لیستی یەكێتین بێ ئاگاداری لیستی برایەتی، لەگەڵ 4 ئەندامی لیستی بەرەی توركمانی و 4 ئەندامی لیستی گردبوونەوەی كۆماری عێراقی، بۆ ئەوەی بتوانن لە كۆبونەوەیەكی فەرمی بەدانانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئەمە كۆمەڵێك هەڵەی یاساییە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن، چونكە ئەوەی داوای كۆبونەوە دەكات بەتەنیا مافی سەرۆكی ئەنجوومەنە كە منم، دووجاریش داوامكردووە كۆببنەوە بەڵام لەبەر ناكۆكی سیاسی نێوان خۆیان كۆنەبوونەتەوە، داوام وایە ئەو هەڵەیە نەكەن، پێویستە چاوەڕێبكەن تاوەكو ئەو بارودۆخە سیاسیە باش دەبێتەوە، هەركاتێك رەوشەكە ئاسایی بووەوە ئەو كات خۆم كۆبوونەوەیان بۆ دەكەم، ئەوكات ئازادن سەرۆكی ئەنجوومەنی هەڵبژێرن نەك جێگر.

سەبارەت بە دەرچوونی یادداشتنامەی دەستگیركردن و سزای زیندانیكردنی بۆ 6 مانگ، لەلایەن دادگاوە لە 27ی كانوونی یەكەمی 2018، تاڵەبانی ئه‌وه‌شی بۆ روداو ئاشكرا كردوه‌، خاڵەكە روونە باسی 76 ملیۆن دیناری عێراقی ناكات، بەڵكو باسی مادەی 331 دەكات بەو پێیەی وازم لە ئەركەكانی خۆم هێناوە لەكەركووك و لەهەولێر دادەنیشم، بەڵام لە هەولێریش ئێستا ئەركەكانی خۆم جێبەجێ دەكەم و هیچ مامەڵەیەكی هاووڵاتیان دوانەكەوتووە، بەڵكو ئەمە بەئامانجكردنی سیاسییە و چەند كەسێكی دژ بە یەكبوونی كەركووك و بە ئەجێندای دەرەكی ئەم كارە دەكەن.

بابەتی دواتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی راگەیاند

قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی راگەیاند، كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بووه‌ به‌سه‌رهاوڵاتیاندا. بێوه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *