ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری كوژراوانی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە

ڕێکخراوى ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ساڵى ٢٠١٨دا نزیکەى ٢٠ هەزار هاوڵاتى سوری کوژراون کە ئەوەش کەمترین ڕێژەیە بەراورد بە شەڕ و پێکدادانەکانى هەشت ساڵى ڕابردوو لەو وڵاتە.

بەپێی ئامارێکى ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ، لە ساڵى ٢٠١٨دا ١٩ هەزار و ٦٦٦ کەس لە سوریا کوژراون، کە لەناویاندا شەش هەزار و ٣٤٩ کەسیان مەدەنین و هەزار و٤٣٧ یشیان منداڵن.

هاوکات ڕامى عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى ڕێکخراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە، لە سەرەتاى دەستپێکردنى شەڕى سوریاوە کەمترین ڕێژەى کوشتن لەمساڵدا لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانى ڕێکخراوى ڕوانگەى سوری لە ساڵى ٢٠١٧دا ٣٣ هەزار کەس کوژرابوون، لە ساڵى ٢٠١٤شدا ڕێژەکە گەیشتووەتە ٧٦ هەزار کەس کە بەرزترین ڕێژەیە لە سەرەتاى دەستپێکردنى شەڕى سوریا لە ساڵى ٢٠١١وە.

بابەتی دواتر

كۆیە: كات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دیاریكرا

قائیمقامیەتی قەزای كۆیە، لە ئاگادارینامەیەكدا، ڕایدەگەیەنێت، لەبەر سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *