ئێران سەبارەت بە دانوستانەكانی لەگەڵ تاليبان روونكردنەوە دەدات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد به‌رپرسانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ شاندی تاڵیبان له‌ چوارچێوه‌ی “سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌فغانستان” كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ سازیكرد، قاسمی پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عه‌لی شه‌مخانی بۆ ئه‌فغانستان، دوێنێ له‌ تاران به‌رپرسانی وڵاتەکەی و شاندی تاڵیبان دانوستانیان ئه‌نجامداوه‌.

وتیشی: “دوای سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌مخانی بۆ ئه‌فغانستان، دوێنێ شاندێكی تاڵیبان له‌ تاران بوو”.

قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردK شانده‌كه‌ له‌گه‌ل جێگری به‌رپرسی كاروباری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عراقچی كۆبووه‌ته‌وه‌ و وتی: “له‌ سه‌دا 50ی خاكی ئه‌فغانستان له‌ده‌ستی تاڵیباندایه‌. له‌ ئه‌فغانستاندا كێشه‌ی ناسه‌قامگیری و ئاسایش هه‌یه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غەنی-دا كۆبوونه‌وه‌ كراوه‌. ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ (ی تاران)؛ دروستكردنی دیالۆگه‌ له‌ نێوان گرووپه‌کانی ئه‌فغانستان و حكوومه‌تدا و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی”.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *