عێراق پابەندی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران نابێت

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایدەكات، عێراق پابەندی گەمارۆكانی ئەمریكا لە دژی ئێران نابێت.

محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندی گەمارۆ سەپێندراوەكانی ئەمریكا لە دژی ئێران نابێت.
وتیشی: گەمارۆكانی ئەمریكا بڕیارێكی تاكلایانەن نە نێودەوڵەتی و ئێمە پابەندی نابین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەندین ئەگەرمان بۆ بەردەوامی پەیوەندییە بازرگانییەكان لە گەڵ ئێران لە پێشە، وەك بەكارهێنانی دیناری عێراقی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان.
وتیشی: كردنەوەی سندۆقێك كە بتوانێت لە بەرامبەر كڕینی كاڵا لە ئێران پارەی پێویست بەم وڵاتە بدات یەكێتی دیكە لە پێشنیارەكانە كە تاوتوێ دەكرێت.
ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و عێراق لە ئێستادا 12 ملیار دۆلارە. حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە چاوپێكەوتنی لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق وتی دەتوانین ئەم ڕێژەیە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرز بكەینەوە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *