‌عیراق داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

وەزیری نەوتی عیراق بڕی داهات و هەناردەی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو مانگەدا زیاتر لە 115 ملیۆن بەرمیل هەناردەی دەرەوە کراوە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردەوە: “بە پێی داتاکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) سەرجەمی هەناردەی نەوتی خاو لەو مانگەدا گەیشتووەتە 115 ملیۆن و 517 هەزار و 974 بەرمیل”.

ئه‌وه‌شی وتووه‌، “بڕی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوری عیراقەوە گەیشتووەتە 112 ملیۆن و 450 هەزار و 367 بەرمیل، لەکاتێکدا بڕی هەناردەی کێڵگەکانی نەوتی باکور لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە لەو مانگەدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 67 هەزار و 607 بەرمیل”.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوودا 52 دۆلار و 80 سەنت بووە.

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی

لێدوانێک لە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە سەبارەت بە کابینەکەی محمد تۆفیق عەلاوی عبداللە وەرتی، وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *