لەسەر كوشتنی خاشقچی داوای لە سێدارەكانی 5 كەس دەكرێت

دەزگای هەواڵی سعودیە بڵاویکردنەوە دادوەری گشتی سعودیە داوای کردووە پێنج کەس لەو یانزە کەسەی کە تۆمەتبار کراون لە دۆسییەی کوشتنی خاشقچیدا لە سێدارەبدرێن، ئەمەش لە یەکەمین دانیشتنی دادگای سعودیەدا سەبارەت بە دۆسییەکە.

وتیشی پەیامێکی نوێی ناردووە بۆ دادوەری گشتی سعودیە و داوای هەموو ئەو بەڵگانەی کردووە کە هەیانە سەبارەت بە دۆسییەکە کە بووە هۆی زیان گەیاندن بە ناوبانگی شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان.

بەرپرسانی سعودیە ڕەتی دەکەنەوە شازادە محەمەد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی خاشقچی دەرکردبێت لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

هێشتا شوێنی لاشەی خاشقچی نادیارە، بەڵام کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی تورکی ڕۆژی دووشەممە گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا کۆمەڵێک پیاو جانتای گەورەیان پێیە و باوەڕ وایە لاشەی خاشقچی لەو جانتایانەدا بێت و دەیگوازنەوە بۆ ماڵی کونسوڵی گشتی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری دادوەری گشتی سعودیەوە بڵاویکردەوە ” ڕۆژی پێنجشەممە یەکەمین دانیشتن لە شاری ڕیاز بەڕێوەچوو لە دۆسییەی کوشتنی هاوڵاتی محەمەد بن ئەحمەد حەمزە خاشقچی، ژمارەی تۆمەتبارانیش 11 کەسن.”

ئۆفیسی دادوەری گشتی سعودیە بڵاویکردەوە داوای لە سێدارەدانی پێنج لە تۆمەتبارەکان دەکات لە دۆسییەکەدا. هیشتا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ گومانلێکراوەکانی دیکەدا بەردەوامە.

بابەتی دواتر

چوار کەس گەنجێک دەدەنە بەر چەقۆ

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، چوار کەس هێرشیان کردۆتە سەر گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ و بەسەختی برینداریان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *