ۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری چالاكییەكانی لەساڵی 2018ی خستەڕوو

هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری كار و چالاكییەكانی لەساڵی 2018ی خستەڕوو و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، 536 كەس لەساڵی 2018دا دەستگیركراون بەتۆمەتی جۆراوجۆری وەك ڕاوی باڵندە و ئاژەڵی كێوی و ڕاوە ماسی و خەڵوزكردن و زیادەڕۆیی و داربڕین و ئاگركەوتنەوە.

وتیشی”لەساڵی 2017دا 627 كەس بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیركراون، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە لەساڵی 2018دا سەرپێچییەكان كەمی كردووە”.

باسی لەئەوەشكرد، هەر لەساڵی 2018دا 55 ڕوداوی ئاگركەوتنەوە ڕوویداوە، كە بەهۆیەوە 29هەزار و 153 دۆنم پوش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان و 375 داری سروشتی سوتاون.

ڕوونیكردەوە، لەساڵی 2017دا 100 هەزار دۆنم دۆنم پوش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان سوتاون، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە لەساڵی 2018دا ڕوداوەكانی ئاگركەوتنەوە كەمی كردووە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *