شارەوانی قەزایەكی هەرێمی كوردستان لەسەر خانوە بێ تاپۆكانی سەر بە قەزاكە روونكردنەوە دەدات

له‌سه‌ر بڕیارێكی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاپۆكردنی خانوه‌ بێ تاپۆكانی شارۆچكه‌ی سیروان، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: “ته‌نیا ئه‌و خانوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ خۆیان خانوه‌كانیان دروستكردووه‌”.

له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئیمزای له‌تیف عه‌بدوڵا مسته‌فا، سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی سیروانی له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووه‌: سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ خانوه‌ بێ تاپۆكان به‌ ژماره‌ (1658) له‌ 17ی نیسانی 2018، ده‌ریكردووه‌ بۆ تاپۆكردنی خانوه‌كانی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی سیروانی نوێ، ئه‌و خانوانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان كۆمپانیاوه‌ دروستكراوه‌.

ده‌شڵێت: “به‌ڵكو ئه‌و خانوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان خۆیانه‌وه‌ درۆستكراوه‌ و تا ئێستا ته‌ملیك نه‌كراون و وێنه‌ی تۆماریان هه‌یه‌ و زیاده‌ڕۆییان نیه‌ و له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌دا ده‌گونجێت”.

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *