جموجۆڵى هێزەکانى ئەمریکا لە سەرتاسەرى عێراق زیاديکردووە

ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، شاخەوان عەبدوڵڵا دەلۆ رایگەیاند “ماوەیەکە ئەمریکا جموجۆڵى هێزەکانى لە سەرتاسەرى عێراق زیادکردووە و جگە لە سەربازەکانیان دەیان کەلوپەلى دیکەى سەربازییان لە چەند ناوچەیەکى جیاوازى عێراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان جێگیر کردووە”.

شاخەوان عەبدوڵڵا بە ئانادۆڵى راگه ياند، لە دوو رۆژى رابردووەوە هێزەکانى ئەمریکا، هێزە عێراقییەکانیان لە سەربازگەى کەی وەن ئاگادار کردووەتەوە کە هێزەکانى ئەمریکا پێویستییان بە شوێنى زیاترە بۆ مانەوەیان لە سەربازگەکە، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەمریکا سەربازگەى کەی وەن-ى لە پارێزگاى کەرکووک فراوانترکردووە و هێزى زیاترى رەوانەى ناوچەکە کردووە”.

وتيشي “جموجۆڵى هێزەکانى ئەمریکا بەتەنها لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک نییە، بەڵکو ئەمریکا هێزەکانى خۆى لە بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە رۆژئاواى پارێزگاى ئەنبار زیادکردووە و لە چەند ناوچەیەکى شارى تکریت و ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سووریا جموجۆڵى هێزەکانیان زیادتر بووە”.

سەرۆکى لیستى برایەتى و پێکەوە ژیان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، محەمەد کەمال بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: “ئێمە دەزانین ئەمریکا هێزى خۆى رەوانەى کەرکووک کردووە و لە سەربازگەى کەی وەن جێگیرى کردوون، بەڵام تا ئێستا نەمانزانیوە ئامانج لە هاتنیان چییە”.

محەمەد کەمال دەڵێت “پێمان باشە هێزەکانى ئەمریکا دەگەڕێتەوە کەرکووک، چونکە ماوەیەکە جموجۆڵى داعش لە سنوورەکە زیادی کردووە، ئەو هێزە عێراقییانەى لە سنوورى کەرکووک-ن ناتوانن جموجۆڵەکانى تیرۆریستانى داعش لە ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *