ئیسرائیل هەڵمەتی رەشبگیری هاووڵاتیانی فەلەستینی دەست پێكرد

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە شەوی رابردوو زنجیرەیەک ھەڵمەتی لە ژمارەیەک شاری کەناری رۆژئاوا ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، ھەڵیکوتاوەتە سەر ژمارەیەک ماڵ لە شارەکانی بەیت لەحم، رامەڵڵا، خەلیل، نابلس و قەلقیلیە لە کەناری رۆژئاوا کە لە میاندا، ٢٢ فەڵەستینی دەستگیرکردووە.

سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە “لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، عاسم بەرغوسی ھەیە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی دوو ھێرشی چەکداریی کە بە ھۆیانەوە دوو سەربازی ئیسرائیل کوژران و سەربازێکی دیکە و ھەشت جوولەکە برینداربوون”.

ئەو دوو ھێرشە کە سوپای ئیسرائیل باسی لەوە دەکات لە سێ ھەفتەی رابردوو ئەنجامدرابوون.

بابەتی دواتر

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “ دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “ لەژێر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *