کاردانەوەی بەرەی تورکمانی لەسەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک

بەرەی تورکمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە “سەپاندنی سیاسەتی ئەمری واقع لە کەرکووک، پێچەوانی یاسا و بڕیارەکانی دادگایە لە بارەی ھەڵکردنی ئاڵای ھەرێم، ھەروەھا ھەوڵێکە بۆ ورووژاندن و خوڵقاندنی کێشەی نوێ لە نێوان پێکھاتەکانی شارەکە، ھێنانی ھێزی ئەمنی لەم ھەلومەرجە ھەستیارەدا، ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناودەبات”.

بەرەی تورکمانی راشیگەیاندووە “داوا لە ھەمووان دەکەین دووربکەونەوە لە سیاسەتی خوڵقاندنی قەیران و، پێویستە لەسەر فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان رێگە بەو کەس و لایەنانە نەدات کە بە ویستی خۆیان دەگەڕین و ھەوڵدەدەن کێشە لە کەرکووک بخوڵقێنن”.

لە کۆتاییدا بەرەی تورکمانی داوای لە سەرۆکوەزیران و لایەنە سیاسییەکان کردووە وەک گرێبەستی سیاسی بە ئامانجی تەواوکردنی کابینەی حکوومەتی فیدرال، یاری بە کەرکووک نەکەن لەسەر حیسابی دانیشتوانی شارەکە، ھەروەھا ئەوەی وا دەکات زیاتر ئاسایشی عێراق بەرقەرار بێت، ئاسایشی کەرکووکە.

دوێنێ سێشەممە لە میدیاکاندا ئەوە بڵاوکرایەوە کە جارێکی دیکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاڵای کوردستانی لەسەر سەرجەم بارەگاکانی خۆی لە کەرکووک ھەڵکردووەتەوە.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *