‌تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە

لە گەرمیان تەرمی منداڵێکی ساوا دۆزراوەتەوە کە فڕێدراوە و ئەوەش یەکەم حاڵەتی لەو شێوەیە لە ساڵی نوێدا لە کوردستان ڕووبدات.

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لەناحییەی زنانە سەر بە قەزای کفری تەرمی منداڵێکی ساوا لەنێو چاڵکدا دۆزرایەوە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسدا ئەوەش هاتووە “لە ئیستادا لەبنکەی پۆلیسی نەوجول پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە “بەبڕیاری دادوەر تەرمی ئەو منداڵە ساوایە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلاردەکرێت”.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە ئەمەش بە یەکەم حاڵەت دێت لە ساڵی 2019 کەمنداڵێکی ساوە فڕێ بدرێت”.
9120191149763649_156077575275419_6041865855472500736_n

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *