ئیسرائیل هێرشى ئاسمانی دەكاتە سەر سوریا

ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەوە هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و کۆگایەکی سەربازیی ڕوخاند و بەرگری ئاسمانیی سوریاش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە.

میدیای فەرمیی حکومەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە شەوی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەکی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردووەتەوە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو هێزەکانی بەرگری ئاسمانیی سوریا وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و زۆرێک لە مووشەکەکانیان تێکشکاندووە.

سەبارەت بە دەرەنجامەکانی ئەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا میدیا سوریەکان بڵاویانکردووەتەوە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی لە فڕۆکەخانەی دیموشق تێکشکاوە.

بابەتی دواتر

رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی پێنجی چەمچەماڵ کۆبوەوە

بەرێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٤لەنوسینگەی تایبەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *