ترەمپ هەڕەشە لە تورکیا دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت ئەگەربێت و تورکیا لە کوردەکانی سوریا بدات، ئەوا بە ئابوری وێراندەکرێت، ئەمەش پاش ئەو هەڕەشە بەردەوامانەی کاربەدەستانی ئەنکەرە لە هێزە کوردیـیەکانی سوریای دەکەن.

ترامپ شەوی یەکشەممە لەسەر تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی” کشانەوە لە مێژینەکەی چاوەڕواندەکرا دەستیپـێکرد هاوکاتی ئەوەی ئەو ناوچە بچوکەی بە دەست داعشەوە ماوەتەوە بە توندی لێدەدرێت. ئەگەر سەرهەڵبداتەوە ئەوا جارێکی دیکە هێرشی دەکرێتەوە سەر لەو بنکە نزیکەی هەیە.
وتیشی، تورکیا بە ئابوری وێراندەکرێت ئەگەر لە کوردەکان بدات. دروستکردنی 20 میل ناوچەیەکی پارێزراو. بە هەمان شێوە نامانەوێت کوردەکان تورکیا ئیسفزازبکەن. ڕووسیا و ئێران و سوریا گەورەترین سوودمەندبوون لە سیاسەتە درێژخایەنەکەی ئەمەریکا بۆ لەناوبردنی داعش لە سوریا- دوژمنی ئاسایـین. ئێمەش سوودمەنددەبین، بەڵام ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە. ئەو شەڕە بێ کۆتایـیە ڕابگرێت.
بەڵام ترامپ لە تویتەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئەو ناوچە پارێزراوەی پـێشنیاری کردووە لە نێو خاکی سوریا دەبێت یان تورکیا یانیش لە نێو هەردوو وڵاتدا دەبێت.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *