مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆبوەوە

به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌شاری هه‌ولێر كۆبوویه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11-1-2019 مه‌كته‌بی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عه‌لی عبدالعزیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشكخرایه‌ سه‌ر هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی سیاسیی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی باس لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس كرا، كه‌ ده‌بێت په‌له‌ بكرێت به‌ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و جه‌ختیش له‌سه‌ر دیاریكردنی ڕێ و شوێنی پێویست بۆ چۆنیه‌تی به‌ستنی كۆنفرانس كرایه‌وه‌، كه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌لێژنه‌ی ئاماده‌كارین له‌ماوه‌یه‌كی دیاركرداودا ڕاپۆڕتی خۆیان ئاڕاته‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی بكه‌ن.

هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ مه‌ڵبه‌نده‌كان خسته‌ڕوو، له‌م باره‌یه‌وه‌ بڕیاری پێویستی بۆ گرفت و داخوازییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندو ئۆرگانه‌كانی حزب درا.

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *