بۆچی بانگخوازانی ئەمڕۆ کاریگەرییان نیە؟! ئایا تەنها(الٲمربالمعروف)بەسە بۆ بەگژاچونەوەی فەساد؟!!

لەیلا علی عبدالعزیز

بێگومان ئەوەی ئێستا هەیە لە کاری خراپ و بەدڕەوشتی و مەزاهیرەکانی فەسادو کاڵبونەوەی دروشم و ئاسەوارە شەرعی یە ئیسلامی یەکان هیچ کات نەبینراوە،خۆ ئەگەر تەماشا کەین ئامڕازەکانی دەعوەو بانگەوازو ژمارەی بانگخوازان زۆر لەجارانیش زیاترە ،ئەگەر بڵێین هۆکاری فەسادو ڕێخۆشکردن بۆی و کاراکتەرەکانی و تەمویلە مادی و مەعنەویەکانیشی زۆرن و باگەواز لەبەرامبەر ئەو زۆروزەبەندە فاکتەرانەدا نوشستی هێناوە ،ئەوەتەنها خۆخەڵەتاندنێکی سادانەیە،چونکە کاتێک ماموستاو مێزەر بەسەرێکی مزگەوتەکان بێ ئەوەی خۆیان بەهێنانی بڕوانامەی بێکەڵکەوە خەریک بکەن، ئاموژگارییەکانیان وەک نەخشی سەر بەرد بەدڵەوە دەنەخشا ووانەکانی مزگەوت کەسانی سەحابەئاسایان پەروەردە ئەکرد ئامڕازو پشت پەردەکانی فەساد لەئەمڕۆ زیاتر نەبوبێ کەمتر نەبوە،چی لەوەزیاترە سەرپۆشی خوێندکار لەهەشتاکان و زەمانی بەعسدا بەدەستی بەڕێوەبەری خوێندنگاو لەگۆڕەپاندا دەسوتێنرا بەفەرمانی موخابەرات،بەڵام ڕۆژی دواتر بە سەرپۆشێکی ترەوە هەمان خوێنکار بێ سڵەمینەوە دەوامی ئەکرد،چەند جار ماموستا چاونەترس و بانگخوازە بەجەرگەکان بانگ ئەکران و هەڕەشەیان لێئەکرا، زیندانی ئەکران و فەسڵ و تەرد ئەکران ؟چەندشوێنی مەلهاو ڕابواردن بۆ گەنج ئەکرایەوە بۆ لەخشتە بردنیان بەڵام ئەوەش حاڵی ڕابون ئیسلامی بو ئەبێ بۆ مێژو شانازی پێوەبکەین،چونکەلەگەڵ بانگەوازو قسەی خێردا ئامڕازو کەسایەتی پشت فەسادو لەڕێ لابردندا تێک و پێک دەشکاندو ڕسوایان دەکردن نەک دانیشن تەماشاکەری بن.
ئەی ئێستا چی ؟؟ئەو هەمو کەناڵ و ڕێکخراوو باوەڕنامەدارو بەرنامانە بۆ کاریگەرییەکیان نیە ،؟
هۆکارەکەی تەعطیل کردن و لەکار خستنی فەرمانی خواو پێغەمبەرە درودی خوای لەسەربێ لەلایەن خودی ماموستاو باۆگخوازانەوە ئەویش (النهی عن المنکر) بۆیە دەڵێم دڵی خۆتان بەوە خۆش مەکەن بەئامۆژگاری بەگژ فەسادو بێ ڕەوشتکردنی نەوەکاندا بچنەوە تەنها امر بە مەعروف بکەنە هەوێنی کارەکانتان،ئەوە دەرکەوت گەر نەهی لەمونکەرەکەی لەگەڵ نەبێ هیچ بەهیچ ناکەن
وەرن با(الامر بالمعروف والنهی عن المنکر)پێکەوە کاری بۆ بکەین چونکە ئەوە فەرمان و حیکمەتی خوای پەروەردگارە ،
(الیس اللە باحکم الحاکمین)

بابەتی دواتر

ئایا شەڕى ئايدۆلۆژى ماوە؟!

كاميل مەحمود من نامەوێ قسە لەسەر ئەوانە بكەم كە لەسەر دكتۆر سەيد ئەحمەد پێنجوێنييان نووسيوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *