پەرلەمان بۆ جارێكی دیكە لەسەر پرسی بودجە كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تەواوكردنی پەسەندكردنی پرسی پڕۆژە یاسای بودجە كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، تاكو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی بودحە بەردەوام بووە و دواتر لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە كۆبونەوەكە هەڵگیراوە.

بەپێی زانیاریەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەست پێدەكاتەوەو درێژە بە پەسەندكردنی بڕگەكانی پڕۆژە یاسای بودجە دەدەن.

دوێنێ چوار شەممە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و ئامادەبوونی 278 پەرلەمانتار كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجە دەستی پێكرد و زۆرینەی بڕگەكانیشیان پەسەند كرد.

بابەتی دواتر

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “ دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “ لەژێر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *