بزووتنەوەی ئیسلامی و یەكێتی نیشتمانی كۆبوونەوە

ئەمڕۆ 2/2/2019 وەفدێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانیان كرد لە سلێمانی‌.

وەفدەكەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێكهاتبوون لە حسێن حەسەن و ئەنوەر عەنەبی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئالان بەرزنجی ئەندامی سەركردایەتی و محەمەد شارباژێڕی ئەندامی مەكتەبی پەیوەندییەكان و لەلایەن حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و شۆڕش ئیسماعیل ئەندامی مەكتەبی سیاسی و چەند ئەندامێكی سەكردایەتییەوە پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێ دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كابینەی حكومەتی هەرێم كران و هەردولا بە پێویستیان زانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوانیان پەرە پێبدەن.

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *