پۆلیسی هەولێر هۆكاری تەقەكردنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشكرا دەكات

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مرۆ له‌گه‌ڕه‌كی‌ هه‌ولێری‌ نوێ‌ له‌ئه‌نجامی‌ شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ی‌ زۆری‌ نێوان چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك شه‌ش كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیركران.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگەیاند”كێشەی شەوی ڕابردوی تەقەكردن لە گەڕەكی ھەولێری نوێ، لەنێوان دو بنەماڵەدا بو، لەسەر ئەوەی یەكێك لەوانە پەرتوكێكی لەسەر ھۆزێك دەركردوە و ناوی ئەوانیشی تێنەكردوە، بۆیە ئەوانەی دیكەش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، هەر لەبەر ئەوە شەڕەتەقە ڕوی داوە و ئێمەش ئەو كەسانەمان دەستگیر كردوە”.

وتیشی”لەو شەڕەتەقەیەدا ھیچ كەسێك زیانی بەرنەكەوتوە و ئێمەش رێگە نادەین ھیچ كەسێك ئارامیی شار تێك بدات، چونكە ئەو تەقەكردنە دەبێتە ھۆی بێزاركردنی خەڵكی ھەولێر، ئەمەش لای ئێمە قبوڵكراو نییە”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، هەروەها باسی لەوەش كرد، ھۆكاری ئەو روداوانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە نزیكەی ٦٠ھەزار چەكدار لە سنوری شاری ھەولێر ھەیە، بۆیە پێویستە دیاردەی چەكھەڵگرتن نەمێنێت.

وتیشی”پێویستە ئەو كەسانەی چەكداری حكومەتن و دەوام دەكەن، دوای دەوام چەكەكانیان لەگەڵ خۆیاندا نەبەنەوە ماڵەوە، ئەمەش دەبێتە ھەنگاوێكی گرنگ بۆ بنبڕكردنی دیاردەی چەكھەڵگرتن، چونكە گەڕان لە ماڵان بە دوای چەكدا، زۆر زەحمەتە.”

بابەتی دواتر

دژی کەمبونەوەی کارەبا لە پینجوێن خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

دژی کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، چەند رۆژێکە کارەبای نیشتیمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *