وتاری ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆنفڕانسی حەوتەم

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە وتارێکدا دەستخۆشی لە لیژنەی کۆنفڕاس کرد و ئاشکرایکرد، ئەندامانی کۆنفڕانس ڕۆح و هیمەت لەو سەرکردانەی ڕابردوومان وەربگرن کە ڕۆحیان لە پێناوی ئایین و گەلەکەیان سپارد.

عرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنوەی ئیسلامی لە کۆنفڕانسی حەوتەم ڕایگەیاند، بەهەزاران دڵسۆز و خەڵکی لایەنگری بزووتنەوە چاویان لە ئێوەیە، بەداخەوە زۆر کەس بۆی نەبوو بێتە کۆنفرانس، بەڵام پێویستە بەخۆماندا بچینەوە و وزەو توانای خەڵکی دڵسۆز لە چوار چێوەیەکدا کۆبکەینەوە و ئەشتوانین چوارچێوەێ حزبایەتیمان بگۆڕێن، لەبەر ئەوە زۆر ئاساییە بە پێشنیارەکانتان گۆڕانکاری بکەین و جاکسازی بکەین.

ڕونیشیکردەوە، ئامانج لە کۆنفرانس گەڕانەوەیە بۆ ئەندامانمان کە چۆن بتوانین دۆخی حزبیمان بەرەو باشتربەرین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دەبوو حەوت مانگ لەمەوپێش کۆنفرانسمان بکردایە، بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە دواکەوت.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری حزب، ناوبراو ڕایگەیان، بزووتنەوە لە قەیرانێکی دارایی خراپدایە و سەرجەم کەناڵ و مەکتەبەکانمان داخست و نەیانتوانی کارەکانیان بکەن.

وتیشی، ئەگەر گزییان لێنەکردینایە بزووتنەوە ئاستێکی باشی لە هەڵبژاردنەکان بەدەست دەهێنا، بەڵام بزووتنەوە هەرگیز مل نادات و بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئیسلامی حەوتەمین کۆنفڕانسی حۆی دەبەستیت بەبەشداری 380ئەندام.

بابەتی دواتر

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ 100 دۆلاری ئەمریکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *