نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکانی ھەرێمدا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە

باسک نێت-سلێمانی

نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو لەبازاڕەکانی ھەرێمدا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ھاتەدەنگ و ھۆکاری گرانبونەکە ئاشکرادەکات، سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکانی ئەو ئەنجومەنەش ڕونکردنەوە دەدات و چەند زانیاریەکیش ئاشکرادەکات.

غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:”پێشتر نرخی یەک لیتر گاز بە٤٥٠ دینار بوە لەوێستگەکانی فرۆشتنی سوتەمەنی، بەڵام ئێستا گەیشتۆتە نزیکەی ٦٠٠ دینار”.

ھۆکارەکەشی بۆ زۆربونی خواستی مۆلیدە ئەھلیەکان گەڕاندەوە کە کارەبا دەدەنە ھاوڵاتیان و گاز بۆ کارکردنی مۆلیدەکانیان بەکاردەھێنن، وتیشی:”جگەلەوەش بەشێکی زۆری ھۆیەکانی گواستنەوە گاز بەکاردەھێنن، بۆیە ئەوەش وایکردوە نرخەکەی گرانتر بکرێت”.

سەرۆکی لیژنەی وزە ئاماژەی بەھۆکارێکی دیکەی گرانبونی نرخی گاز کردو ڕایگەیاند:”پێشتر لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بڕێک لەگاز ڕەوانەی ھەرێم دەکرا، بەڵام ئێستا بەبەراورد بەپێشتر ئەو بڕە زۆر کەمکراوەتەوە”.

ووتیشی:”نرخی گاز وەک بەنزین نییە کە بتوانرێت کۆنترۆڵبکرێت، ھەرچەند بەردەوام بەدواداچون دەکەین و ھەوڵدەدەین نرخی گاز ھاوشێوەی پێشتر جێگیربکرێت”.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *