كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد.
دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن كۆنفڕانسی بزووتنەوەی ئیسلامی خوێندرایەوەو پاشان جەنابی رابەری گشتی وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا تیشكی خستەسەر گرنگی بەستنی كۆنفڕانس و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەتوانرێت گۆڕانكاری بكرێت ئەویش بەو تێبینییانەی ئێوە دەیدەن لە كۆنفرانس.
پاشان وتاری مەكتەبی سیاسی لەلایەن بەڕێز كامیل حاجی عەلی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی خوێندرایەوە.
پاشان پارچە شیعرێك لەلایەن ئاری عەبدولەتیف خوێندرایەوە.
لە پاش نیوەڕۆی كۆنفرانس بە وتاری لیژنەی ئامادەكاری كۆنفرانس دەستی پێكرد و لە ئێستادا كۆنفرانس بەردەوامە.
DSC_0005

DSC_0024

بابەتی دواتر

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *