باسک نێت-ھەولێر
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند، لەڕوداوێکی ھاتوچۆدا لەسەر ڕێگای (ھەولێر- پیرمام) پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند:”بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتژمێر ٦:٣٠ خولەک لەسەر ڕێگەی سەرەکی (ھەولێر ـ پیرمام) لەنزیک چوارڕێیانی بەستۆرە، ڕوداوێکی ھاتوچۆی ڕویداوە، لەئەنجامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداو ھاوڵاتیەکی تریش برینداربوو”.
ڕاشیگەیاند:”ڕوداوەکە لەئەنجامی سوڕانەوەی بارھەڵگرێکی ساردکەرەوە ڕویداوە، بەشێوەی نایاسایی یوتێرنی کردوە، لەئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزەر لەدواوە خۆی بەبارھەڵگرەکەدا کێشاوەو ڕوداوەکەی لێکەوتۆتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد:”ئەو ھاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری لاندگرۆزەرەکە بوەو پێشمەرگەیە، ھاوکات ھاوڵاتیەکی دیکەش برینداربوە”.