مسعود بارزانی: كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە

مه‌سعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بڵاوکردەوە و رایگەیاند، راستە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت، بەڵام كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە. 

ئەمڕۆ (یەکشەممە 27-10-2019) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی راگەیاند و گوتی، بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی دوو کاژێریدا لەگەڵ سێ لە منداڵەکانی و چەند چەکدارێکی دیکەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کوژراوە.  

دوای راگەیاندنی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن ئەمریکا، بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات”. 

دەقی پەیامەکەی مه‌سعود بارزانی

 بێگومان هەر كەسێك تاوانبار و قاتڵی خەڵكی بێگوناح بێت زوو یان درەنگ هەر بە سزای خۆی دەگات. ڕاستە كوشتنی ئەبووبەكر بەغدادی كاریگەری بەسەر لاوازبوونی تیرۆریستانەوە دەبێت بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو لایەك بە تایبەت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاگادار بن كە كوشتنی بەغدادی بە مانای كۆتاییهاتنی داعش نییە و پێویستە هەموو لایەك هۆشیار بن و هەماهەنگ و بەردەوام بن لە شەڕی دژی تیرۆر و ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.

 مسعود بارزانی 

27ـی 10ـی 2019

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوەلە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *