ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە دەنگی ٤٠٣ ئەندام  داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت، لەسەر لەشکرکێشیـیەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هاوکات داوای سڕکردنی سامانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی ٤٠٣ ئەندام لە بەرامبەر دەنگی ١٦ ئەندام ئەو بڕیارەی پەسەندکرد و لە بریارەکەشدا داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات سزا بەسەر کاربەدەستان و حکومەتی تورکیا بسەپێنێت لە بەرامبەر هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

بە پێی بڕیارەکە، دەبێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەروەت و سامانی بەرپرسەکانی ئەو وڵاتە سڕ بکات کە بەشدارن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستا، بە تایبەت وەزیری بەرگری تورکیا و هاوکات پێدانی ڤیزە بە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە رابگرێت.

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوەلە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *