فریا گوزاری سەرەتایی پێویست بۆ دایک و باوکان

فریا گوزاری سەرەتایی پێویست بۆ دایک و باوکان .

پێویستە هەموو دایک و باوکێک ئەم فریا گوزاریە سەرەتاییانە بزانێت لەکاتی ڕوودانی هەر کارەساتێکی کتوپڕ کەڕوودەدات بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵەکەی تا دەگاتە خەستەخانە …

1- خنكان:
زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە. پێویستە لەوكاتەدا منداڵەكە سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت و بەرزیبكەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. هەرگیز پەنجە مەكە بەقورگی منداڵەكەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی كە لە قوڕگیدا ماوە.

2- ئەگەر منداڵەكەشت نەوت یان شتێكی دیكەی ژەهراوی خواردەوە ، هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵكو هەندێ ماستی بدەیە.

3- ئەگەر منداڵەكەت كارەبا گرتی، سەرەتا هەوڵبدە كارەبایەكە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو هەوڵبدە هەناسە بدات.

4- لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت بە دانانی پارچەیەك قوماش لەسەر برینەكەو بەستانەوەی هەندێك بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *