ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کۆده‌بێته‌وه‌

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و چاکسازییە گشتییەکان کۆببێتەوە و پێدەچێت سەرۆک وەزیرانیش ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، لەبارەی جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و چاکسازییە گشتییەکان کۆببێتەوە و پێدەچێت عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانیش ئامادەی كۆبوونەوەكە بێت.

لە کۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمان، دەنگ لەسەر بانگهێشتکردنی سەرۆک وەزیران درا و کۆبوونەوەکانیش بە کراوەیی هێڵدرانەوە.

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن و سەرچاوە ئەمنی لە عێراق ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو خۆپیشاندەر كوژراون و 175 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەمەش لە کاتێکدا بووە كە  خۆپیشاندەران ویستویانە بچنە نێو ناوچەی سەوزەوە، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان بوونەتەوە.

هاوکات، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە کوژرانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی پێنج هەزار و 500 کەسی دیکە لە دووەم شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی عێراق کرد.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *