پارێزگاری هەولێر له‌ باره‌ی مێژووی به‌ پارێزگابوونی هه‌ولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

پارێزگاری هەولێر له‌ باره‌ی مێژووی به‌ پارێزگابوونی هه‌ولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، مێژووی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر بۆ ساڵی 1923 دەگەڕێتەوە نەك بۆ ساڵی 1919.

 راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت “هەندێ لە لاپەڕە و بڵاوکراوەی سۆشیال میدیایی، پەرۆشانە، خۆشەویستی وئەمەکیی خۆیان خستووه‌تەڕوو لە یادکردنەوەی یادی 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر کە هاوکاتە لە گەڵ ڕێکكەوتی ئەمڕۆ، 1/11/1919”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، مێژووی بە پارێزگابوونی شاری هەولێر بۆ ساڵی 1923 دەگەڕێتەوە نەك بۆ ساڵی 1919.

ئەوەشدەخاتەڕوو” بە پێویستی دەزانین رایبگەینین کە پارێزگا و خودی جەنابی پارێزگار لە یادکردنەوەی ئەم یادانە، بە بەرنامە ڕێژی و پلانەوە ئامادەکاری ساڵانە بۆ بۆنە و یادە مێژووییەکان دەکەن و، بە شانازی و چاونخونیەوە کار بۆ بەرز ڕاگرتن و بیرهێنانەوەی ڕێکەوتە مێژووییەکانی شارە خۆشەویستەکەمان دەکەن”.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *