نەوتی سپی ماڵان گەیشتە هەرێمی كوردستان

حكومەتی هەرێم لە هەرچوار پارێزگاكە بڕێكی دیاری كراو نەوتیان وەرگرتووە تا ماوەی چەند رۆژێكیتریش حكومەتی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات. 

غالب محەمەد عەلی، ئەندامی لیژنەی وزەو و نەوت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند:حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دراوە بۆ هەناردەكردنی بڕی (٥٠ )ملیۆن لیتر لەنەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان.

 ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت رونیشی دەكاتەوە بۆ ئەو مەبەستە چەندجارێك قسەی لەگەڵ بەڕێوبەری بەشی دابەشكردنی سوتەمەنی لە عێراق كردووە.

غالب محەمەد ئەوەشی رونكردووەتەوە كە “ئەو نەوتە گەشتوەتە هەرێمی كوردستان و لیتری بە(١٥٠) دیناری عێراقی دابینكراوە كە بۆبەرمیلێكی نەوت بڕی (٣٠) هەزار دینار دەكات .”

باسی ئەوەشی كردووە كە “هەناردەكردنی ئەو نەوتەش تا ماوەی (١١٠) ڕۆژی تر بەردەوام دەبێت” داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات ئەونەوتە بەنرخی خۆی بگەیەنن بەهاوڵاتیان و كوالیتیەكەشی نەگۆڕن.

بە گوێرەی ئەو نوسینەی پەرلەمانتارەكە هەر پارێزگایەك دەتوانێت بەم شیوەیە نەوت وەربگرێت: 

یەكەم :(٢٨٨) هەزار لیتر لەڕۆژێكدا بۆ پارێزگایی سلێمانی لەپاڵاوگەی بازیان وەری دەگرن 

دووەم: (٧٢)هەزار لیتر بۆ پارێزگایی هەڵەبجە بەشێوەی ڕۆژانە لەهەمان پاڵاوگە وەردەگیرێت 

سێیەم:(٢١٦) هەزار لیتر ڕۆژانە بۆ پارێزگایی هەولێر و لەپاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.

چوارەم: بڕی (١٠٨) هەزار لیتر بۆ پارێزگایی دهۆك لەهەمان پاڵاوگەی كەڵەك وەردەگیرێت.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *