مێردمنداڵێك بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ

شەوی رابردوو مێردمنداڵێك بە برینداری گەیەندراویە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای دەكات ئەو مێردمنداڵە بە گولـلەی كڵاشینكۆف بریندار بووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد: “شەوی رابردوو مێردمنداڵێک بەناوی (هـ . ئـ . ع ) لەدایکبووی ساڵی 2005 پیشەی خوێندکار، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی کارەبا بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە گولـلە بەر کەلەکەی چەپی کەوتووە”.

ئاماژە بەوەشكراوە: “بە وتەی باوکی لە ماڵەوە دەستکاری چەکی جۆری (کڵاشینکۆف)ی کردووە و گولـلـەیەک لەدەستی دەرچووە و بەر کەلەکەی کەوتووە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکی ورد دایە و برینەکەشی سەختە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە”.

بابەتی دواتر

داوای كەمكردنەوەی نرخی تابلۆی ژمارەی 1ی ھەڵەبجە دەكرێت

بەڕێوەبـەرایەتی هاتووچۆی هـــەڵەبجە بە نووسراوی فەرمی داوای كەمـــكردنەوەی نـــرخی تابلـــۆی ژمـــارە 1، ئاڕاســـتەی وەزارەتی ناوخۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *